لوگوی نوروزصاحب طراح : خالد فرجزادهمسجد شهر صاحب امادگی قبل از نوروز برای برگزاری با همراهی مردم شهر صاحبمسجد شهر صاحب امادگی قبل از نوروز برای برگزاری با همراهی مردم شهر صاحب 98
نه‌ورۆزی ٢٧١٩ شاری ساحێب :
وتار: مامۆستا قادر ئه‌مین قودسی.
سڵاوێكی نه‌ورۆزانه و پڕ له گڕی سه‌رفه‌رازی . به‌شداربوان و نه‌ورۆز دۆستانی به ئه‌مه‌گ .
نه‌ورۆز هێمای ئاشتی و سه‌ربه‌ستی و پێكه‌وه‌ن بوون ،ده‌كه‌ینه خه‌ڵاتی ئاشتی و حه‌ز و خۆزگه وئاواتهكان و له گرێیی پشتێنی مرۆڤایه‌تی ده‌ی ئاڵێنین و كۆتری ئاشتی له ئاسمانی ساوی نیشتمان به ئازادی ده‌رباز ده‌كه‌ین.
له ئامێزی سڕی سه‌رما ،هانای گه‌رما دڵ و ده‌روون ، ئاژینی هه‌ست وسۆز و خۆستمان ده‌كه‌ین . ئێهی كورد به درێژای مێژوو سه‌لماندوومانه پاراستنی داب ونه‌ریته مێژوویه‌كان ده‌مان پارێزێت و به‌ره‌وه داهاتۆێكی تۆكمه ده‌مان بات.
نوێ بوونه‌وه‌ی سرووشت ، نوێ بوونه‌وی ده‌روونی مڕۆڤهكانه و هه‌سته دامركاوهكانمان ده‌خاته گه‌ڕ. لهڕشهمهی به‌ره‌و ڕه‌نگاڵه بوون هه‌نگاوه‌كان به ئیسپایی ره‌گاژۆی كه‌لێنه پڕ له كهسهرهكانمان ده‌كه‌ین. له گڕی پیرۆزی شادی هێنه‌ر نزیك ده‌بینه‌وه و مه‌شخه‌ڵێ گركانی ناخی زه‌وه‌ی به كڵپه‌ی دڵهه‌ژین له ئامێزی بڵێسه گرێ ئه‌ده‌ین.
كوردهواری و نه‌ورۆز ڕۆگه‌ی به‌ره‌و سه‌ربه‌ستیه. ئاگردانی له بن نه‌هاتووی گه‌ڵێكی داب ونه‌ریت خوازه ، ئێمه به‌ڵێنی نوێ بوونه‌وه‌ی ئه‌دین وناخمان ده‌خه‌ینه ئامێزی موزیك و سه‌ما وهه‌ستمان ده‌كه‌ین به سه‌رچاوه‌ی ژینی مشخهڵاوی .چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی نوێ بوونه‌وه و خولقێنه‌ر و پاراو ده‌كه‌ین به به‌سته وگۆرانی ، له كامه‌رانی سه‌وزه‌ی تازه سهردهرهاوردهی شاخی ئه‌سته‌م گرێی توند‌و تۆڵ ده‌به‌ستین . له ئامێزی كانیاو و شنه‌ی زریان به‌رامه‌ی شادمانی ده‌خه‌مڵێنین.
نه‌ورۆزی نوێ بوونه‌وه ده‌كه‌ینه به‌ر پشتێنی ڕه‌سه‌نایه‌تی به به‌ره‌ی داهاتوو و نوێ ده‌ڵێن له ئاگری پڕ بڵێسه‌ی ئه‌م ساته پیرۆزه دڵ وده‌روونیان ئاژینی گه‌شه‌ی ئاگر و حه‌زی دڵنوایی و ئاواتی تیشكاوی ژیانیان بكه‌ن و به جلی كوردهواری له گڕی پڕ له سمای بڵێسه بئاڵێن و ژیان له كورژنی حیله‌ی ئه‌سپی ته‌قڵه‌باز و جلێتانی خۆزگه برسكێنن.
به تێشكی گه‌شی خۆزگه ده‌ڵێن نه‌ورۆز كه‌رامه‌تی گه‌ڵێكه و پاراستنی ئه‌ركه و ئه‌خلاق و ژیان بێ نوێ بوونه‌وه تارمایی و كوردیش بێ ئاگر و ئاگردان كه‌سه‌ر وكۆسپ و له‌مپه‌ر . له نه‌ورۆزی ره‌سه‌نایه‌تی ژیانتان باش و گركانی ئاگردان لهمپهرهكانتان بكات به پردی سه‌ربه‌ستی و ژێنامان پر له ژین وژینمان پر له ژیان و نه‌ورۆز له پشتێنی قهوباڵای رۆڵه‌كانمان ده‌ئاڵێنین و به ده‌نگێكی ره‌سه‌ن ده‌ڵێن كوردهواری و نه‌ورزۆتان باش.